دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

لە دیدارێکدا مەسرور بارزانی و شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP