دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی حسێن: سلێمانی پێویستی بە خزمەتگوزاریی و ئاوەدانی و ئارامییە نەوەک ھاتوھاوار

هەرێم نیوز

عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لە بازنەی سلێمانی بە ڕێنمای بارزانی و سەرکردایەتی پارتی ھەوڵدراوە، بانگەشەیەکی ھێمنانە و ئارام بکرێت، لێرە و لەوێ‌ دەستکاری شیعارات و پۆستەرەکانی پارتی دەکرێت، بەڵام ئەوانە نەبوونەتە کێشە، دەشڵێت، خەڵکی سلێمانی دەنگی زل و ھات و ھاواری ناوێت، خەڵکی سلێمانی و دەور و بەری پێویستیان بەخزمەتگوزاریی و ئاوەدانی و ئارامییە.

ئەمڕۆ چوارشەمە، عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین لە لێدوانێکدا رایگەیاند، شاری سلێمانی شاری ھەڵمەت و قوربانی و ڕۆشنبیری و خەبات و قوربانییە، خەڵکی سلێمانی دەنگی زل و ھات و ھاواری ناوێت خەڵکی سلێمانی و دەور و بەری پێویستیان بەخزمەتگوزاریی و ئاوەدانی و ئارامییە، بۆیە گومانمان نییە خەڵکی تێکۆشەری سلێمانی و دەوروبەری وشیارن و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، چونکە دەزانن پارتی و بارزانی بەھێز بێت کورد بەھێز دەبێت و مافەکانی گەلی کوردستان زیاتر بەدەست دێت، بۆیە لامان ڕوونە دەنگ و کورسی پارتی لەم سنوورە زیاد دەکات.

عەلی حسێن وتیشی، ئەوەی جێی نیگەرانی ئێمەیە خەڵکانێک بۆخۆیان خزمەتی ئەم سنوورە ناکەن و ناھێڵن پارتیش خزمەتیان بکات، بۆیە دەبێت خەڵکی دەنگ بە لیستی ٢٧٥ بدات بۆئەوەی خزمەتی زیاتریان پێبکرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باسی پێک نەھێنانی حکوومەتی کرد و وتی، "لامان سەیرە خەڵکانێک شانازی بە دواخستنی پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن و بە دەستکەوتی دەزانن، بەڕاستی ئەوە مایەی شەرمەزارییە، چونکە لە پێک نەھێنانی حکوومەت ھاووڵاتیان زەرەرمەندن و زیان دەکەن، بەتایبەتی خەڵکی سلێمانی و گەرمیانی و ڕاپەڕین، چونکە لەو شوێنەی ئیدارەی پارتی لێیە خزمەتگوزاری بەردەوامە، بەڵام لێرە داھات وەک پێویست کۆناکرێتەوە و خزمەت ناکرێن، بۆیە دەبێت وشیاربن خەڵکی خەباتگێڕی ئەم ناوچانە لەوەی کێ‌ ھۆکارە بۆ خزمەت نەکردینان و دەنگ بدەن بەلیستی ٢٧٥ی پارتی و سەرۆک بارزانی کە پەیامی ئەو لیستە خزمەتگوزاری و ئاوەدانییە بۆ کوردستان.

لە دوابەشی قسەکانی عەلی حوسێن وتی، "خەڵکی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین و ھەڵەبجە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوو خەڵکیان زۆر تاقی کردەوە و دەنگیان پێدان، بەڵام خزمەتیان نەکردن و ھیچیان بۆنەکردن، بۆیە داواکارین بۆیەکجار پارتی تاقی بکەنەوە و دەنگ بدەن بە لیستی ٢٧٥ ئەوسا دەبینن پارتی چیان بۆ دەکات و چۆن خزمەتیان دەکات، داواکارین لە دەنگدەرانی بازنەی سلێمانی ڕۆژی ١١-١١دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی بدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP