دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

بۆ یەکەم جار لە زاری خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی نهێنی کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکراکرد

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکەمجار وردەکاریی گفتوگۆی خۆی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لەبارەی کردنەوەی ئاسمانی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لە ڕووداو ئاشکرا کرد ورایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا پێم گوت کاتی ئەوە هاتووە بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی سلێمانی بدەن."

ئاماژەی بەوەشدا رەجەب تەیب ئەردۆغانیش "راستەوخۆ قبووڵی کرد، تەلەفۆنی کرد و کێشەکەی چارەسەر کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وتمان گەشتەکان بۆ ئاسمانی سلێمانی کەمن و پێی ناڕەجەت دەبین و پێویستە ئاسمانی سلێمانی بکرێتەوە، بۆ ئێمە هەولێر و سلێمانی و دهۆک یەکن."

ڕۆژی یەکشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025، دوای نزیکەی دوو ساڵ و نیو لە داخستنی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا، شەوی ڕابردوو گەشتە ئاسمانییەکان دەستی پێ کردەوە.

مانگی ڕابردوو لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕەجەب تەیب ئەردوغان بڕیاری دا گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت و دووبارە گەشتە ئاسمانییەکان لە سلێمانییەوە بەرەو تورکیا و ئەوروپا و بە پێچەوانەوە دەست پێ بکاتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی داوای لە ئەردوغان کرد، گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگیرێن و ڕەزامەندیی ئەردوغانی بۆ ئەم مەبەستە وەرگرت.

دانا محەممەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانییش پشتڕاستی کردبووەوە لە پاش گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان، بڕیار لەسەر لابردنی گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP