هەرێم نیوز
ئاری هەرسین رایدەگەیەنێت، پێویستە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رۆڵەی ئەم میللەتە بێت، نەک حەشدی شەعبی.
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نوسینێکدا رایگەیاند: ئینسانی عاقڵ کە قسە ئەکات، بیر لە سبەینێ و دواڕۆژیش ئەکاتەوە. ئینسانی عاقڵ توتیەکی نەزان نیە لەخۆیەوە بنێشتی بزڕکاو بجوێتەوە. بەتایبەتیش بۆ کە سێک کە خۆی بە سیاسەتمەدار بزانن و نازناوی (سەرۆک) لە خۆی بنێت. سەرۆک لە دونیا و لە قیامەت بەرپرسیارێتی هەیە و خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا زۆر بە ڕونی ئیشارەی پێ فەرموە (الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر). ئەگەر هاوڵاتی ئاسایی هەر لادانێکی لە ڕاستە شەقامی ئەخلاقیاتی بەرزی ئینسانیەت هەبێت، ئەوا وەک تاکێکی نەزان و لادەر معامەلەی لەگەڵ دەکرێت.
دەقی نووسینەکە:
ئەمڕۆ دواڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنە بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام دوا ڕۆژی تەمەنی ژیانی مرۆڤایەتی نیە. هەمومان قسەمان کرد. هەموشمان لەبەرژەوەندی حیزبەکانی خۆمان قسەمان کرد. لەم هەمو قسە کردنە چی دەچێنینەوە؟… وەڵامی ئەم پرسیارە لای میللەتەو بەس.
بۆ حیزبی سیاسی، سەردە می بانگەشە جۆرێکی زۆر جیاوازە لە کرداری حیزبایەتی. چونکە لە سەردەمی بانگەشە هەندێک لە حیزبی سیاسی دەکەونە خۆشخەیاڵیەوەو بیریان ئەچێتەوە کە ژیان لە بانگەشەدا ناوەستێت و بەبەردەوام بانگەشەی تریش بەڕێوەیە. هەندێک حیزب، لە سۆنگەی کورت بینی خۆیانەوە مەناعاتەیان نیە هەمو شتێک بکەن و بیڵێن، بەس بۆ ئەوەی دەنگێکی زیاد بهێنن. ئەم جۆرە حیزبانە سواڵکەری دەنگن. ئینجا یەکێک لە خەسڵەتە ناشرینەکانی بابای سواڵکەر ئەوەیە کە ئارەزوی ئەوە یە بە بێ ئەوەی کە ماندو بێت و زەحمەت بکێشێت پارەی دەستکەوێت. ئەم جۆرە لە حیزبی سیاسی، نە دەست ڕەنگین و و نە هیچ هونەرێکیان هەیە… ئەمانە مشەخۆرن.
ئینسانی عاقڵ کە قسە ئەکات، بیر لە سبەینێ و دواڕۆژیش ئەکاتەوە. ئینسانی عاقڵ توتیەکی نەزان نیە لەخۆیەوە بنێشتی بزڕکاو بجوێتەوە. بەتایبەتیش بۆ کە سێک کە خۆی بە سیاسەتمەدار بزانن و نازناوی (سەرۆک) لە خۆی بنێت. سەرۆک لە دونیا و لە قیامەت بەرپرسیارێتی هەیە و خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا زۆر بە ڕونی ئیشارەی پێ فەرموە (الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر). ئەگەر هاوڵاتی ئاسایی هەر لادانێکی لە ڕاستە شەقامی ئەخلاقیاتی بەرزی ئینسانیەت هەبێت، ئەوا وەک تاکێکی نەزان و لادەر معامەلەی لەگەڵ دەکرێت. بەڵام بۆ کە سێک کە سیاسەتمەدار بێت وانیە. چونکە سیاسەتمەدار دەسەڵاتی زۆر لە هاوڵاتیەکی ئاسایی زیادترە. هەر بۆیەش سیاسەتمەدار هەم ئیشی باشەی لە هاوڵاتیە ئاسییەکە زیادتر پێ دەکرێت، هەم ئیشی خراپە و هەم قسەی خراپەش. بۆیە سزای سیاسەتمەدارش لای خوا، لە هاوڵاتیەکی ئاسایی زیاتر و قورسترە.
ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتی لە سلێمانی قسەی کرد و، لەگەڵ ڕێزم بۆ کوڕی مام جەلال بەس نە دەبوایە ئەو قسانەی بکردایە. من ئەزانم کە وەزعی یەکێتی زۆر خراپە. هەرچەنە یەکێتی ڕکابەری سیاسی ئێمەی پارتیە، بەڵام من خەفەت بە لاوازی یەکێتی ئەخۆم. چونکە وەک کوردێکی نەتەوەیی، پێڵاوی کوردێکی نەزان، بە ملوێنێک عەرەبی شۆڤێنی عەبقەری ناگۆڕمەوە. حەق وایە سەرۆکی یەکێتی لەو ڕاستیە تێبگات کە پێویستە ڕۆڵەی ئەم میللەتە بێت، نەک پاشکۆی حەشدی شەعبی و منداڵێکی ئەدە ب سزی وەک ڕیان کلدانی. یەکێتی ئەبوایە زۆر لەوە گەورەتر بوایە.
ئەمڕۆ لە سلێمانی، برادەری سەرۆکی یەکێتی زۆر (کەلیماتی) گوت، بەڵام جوتبونی (کەلیمەکان) نەبونە (جوملەی موفیدە)، خۆزگە وانەبوایە… خۆزگە بە مستەوای سیاسەتمەدارێکی ڕێبازی کوردایەتی قسەی بکردایە.
دواجار با بڕیار بۆ خەڵکی سلێمانی بێت و، بە هەمو دونیا بڵێت: حەشدی شەعبی سەری دای لەبەرد سلێمانی داگیر بکات. هەرچی سەرۆکی یەکێتیشە خوا جەزای باتەوە… بەڵام بە خێر، نەک بە شەڕ.