هەرێم نیوز
سودانی رایدەگەیەنێت، هەڵوێستی سیاسیمان بەرانبەر حزبوڵاو حوسییەکان نییە، بەڵکو هەڵوێستی پاڵپشتمان هەیە بەرانبەر بە هەموو بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکان و خەباتەکانی دژ بە دەستدرێژی و سیاسەتی نادادپەروەری کە گەلانی عەرەبی دەکەنە ئامانج هەیە، هەروەها چەکداماڵینی گرووپە چەكدارەكانى عێراقیش بە بڕیاری حکومەت چارەسەر ناکرێت.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی نوێیدا ڕایگەیان، هیج هەڵوێستێکی سیاسییان بەرامبەری حزبوڵڵا و حوسییەکان نییە و عێراق هەمیشە لەگەڵ گروپە ڕزگاریخوازەکانە کە دژی نادادیی و بە ئامانجگرتنی گەلی عەرەب دەجەنگن، هیج کینەلەدڵێک لەوەدا ناتوانێت ستەملێکراوانی عەرەب تێپەڕینێت،
وتی ئەوەشی ڕوویداوە لەبارەی ناوهێنانی گروپە لوبنانی یەمەنییەکە تەنها لەبەر جیانەکردنەوەی لیستەکانبووە و ئەو گورپانە پارە و سامانیان لە عێراق نییە تا بلۆکبکرێن، هەشیانبێت ناتوانن مامەڵەی پێوەبکەن، ڕاستییەکە ئەوەیە ئامانج کار لەسەر بەشەیتانکردن و ناشرینکردنی حکومەتەکەی دەکرێت، کۆی بابەتەکانیس پەیوەندییان بە دەستوەردانی دەرەکییەوە هەیە، بەڵام بێگومان هەموو شت لە کاتی پێویستتدا ئاشکرا دەکرێت و ڕێکاری توندیش دەگیرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بە هیج جۆرێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی یاخی نەبووە و بەپێچەوانەوە تاکە سەرۆک وەزیرانە کە پابەندبووە بە کۆبونەوەو دیدارەكان لەگەڵ چوارچێوەکە و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، چونکە باوەڕی بە هاوبەشی هەیە،
سەبارەت بە پێکهێنانى حکومەتى داهاتووش وتى، پێویستە دەرفەت بدەین بە چوارچێوەى هەماهەنگى لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئایندەی حکومەتدا، هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانیش نابێت قورسایی هەڵبژاردنەکان پشتگوێ بخات، من تاکە سەرۆک وەزیرانم کە پابەند بووم بە کۆبونەوەو دیدارەكان لەگەڵ چوارچێوەکە و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، چونکە باوەڕم بە هاوبەشی هەیە.
ئەوەشیخستەڕوو، گۆڕینی پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ کارێک (وەزیفە) پەسەندکراونییە و دەبێتە هۆی لاوازکردنی حکومەت، لە ئێستاشەوە هەڵمەتەکانی ناوزڕاندن و شکاندی دامەزراوەکە دەستیانپێکردوە
لەبارەی پرسی چەکدانانی گروپەکانیشەوە وتی، چەکداماڵینی گروپەكان بە بریاری حکومەت نابێت و ناتوانن چارەسەری ئەو دۆخە بەو ڕیگەیە بکەن بەڵکو ئەوە بە ڕێککەوتنێکی سیاسی بەرپرسیارانە چارەسەر دەکرێت.