هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بڕی 1000 مێگاوات کارەبا کەمدەکات بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناگاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.