دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

چوار کەس بوون بەژێر ڕەنوی بەفرەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری مانگی سوری پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە گوندی ئاڵواتانی میرئاوای نێوان شاری نێڵاس و سەردەش، چوار كەس كەوتونەتە ژێر هەرەسی بەفرەوە و بەهۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و سیانەكەی دیكەش بێ سەروشوێنن. بەبێ ئەوەی ناسنامەكەیان ئاشكرابكات.

ئەمڕۆ شەممە، حەمید مەحبوبی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ، بە ئاژانسی میهری ئێرانی راگەیاندوە، بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە لە گوندی ئاڵۆتانی میراوای سەردەشت چوار کەس بوون بە ژێر بەفرەوە و بە گویرەی زانیاریەیکانیان گیان لەدەستدانی یەکیان پشتراست کراوەتەوە.
بە وتەی مەحبوبی، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ تیمێکیان لە فریاکەوتنی مانگی سووری چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تا ئێستا تەنها تەرمی یەکیان دۆزیوەتەوە و گەڕان بەدوای سێ کەسەکەی دیکەدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەری مانگی سوری ورمێ وتیشی، "گەڕان بەدوای سێ کەسی دیکەش کە بێسەروشوێنن بەردەوامە"، بەبێ ئەوەی ناسنامەكەیان ئاشكرابكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ لە تاران چواركەسی دیكە گیانیان لەدەستدا كە بەوتەی سەرۆکی لێژنەی فریاگوزاری و فیدراسیۆنی شاخەوانی، دو کەس لە بەرزاییەکانی تاران بەهۆی بەفربارین و دو کەسی دیکەش بەهۆی کەوتنەخوارەوە گیانیان لەدەستداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP