هەرێم نیوز
له هۆتێلێكی ناو بازاڕی شاری سلێمانی ته‌رمێك دۆزرایه‌وه كه به‌پێی زانیارییه‌كان هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باكوری كوردستان بوه‌و به‌چه‌قۆ كوژراوه.
کەمێک له‌مه‌وبه‌ر لە 'هۆتێل تاجی پاشا' لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی تەرمێک دۆزرایه‌وه کە بەچەقۆ کوژراوە.
ئەو گەنجە كارێكار بوە و تەمەنی لە دەوری 30 ساڵدا بوە، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنیەكان، تیمەکانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان چونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كوژراوه‌كه خەڵکی باکوری کوردستان بوه و تا ئێستا هۆکاری روداوەکە نەزانراوە، هەروەها تیمەکانی پۆلیس گەیشتونه‌تە شوێنی روداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.