هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، کۆتایی بەو شەڕە هاتووە کە لەنێوان تایلەند و کەمبۆدیا هەڵگیرسابوو، هاوکات ڕەخنەی توند لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرێت و دەڵێت: "لە ماوەی 11 مانگدا 8 جەنگم وەستاندووە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی 12ی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا ئاشکرای کرد: "خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم کە بەمزووانە شەڕی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا دەوەستێت و بەپێی ئەو پەیماننامە ئەسڵییەی ڕێککەوتین لەسەری، دەگەڕێنەوە بۆ ژیان لە ئاشتیدا".
ترەمپ پیرۆزبایی لە سەرکردەی هەردوو وڵات کرد بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە خێرا و دادپەروەرانەیە و وتی: "ئەمەریکا شانازی دەکات بەوەی یارمەتیدەر بووە؛ لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا 8 جەنگ و ململانێم چارەسەر کردووە و وەستاندوومن".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمەریکا هێرشی کردە سەر نەتەوە یەکگرتووەکان و وتی: "ڕەنگە ویلایەتە یەکگرتووەکان بووبێتە نەتەوە یەکگرتووە ڕاستەقینەکە، چونکە نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی یارمەتی یان هاوکارییەکی زۆر کەمی هەبووە، بەو کارەساتەشەوە کە ئێستا لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا دەگوزەرێت، بۆیە دەبێت ئەو ڕێکخراوە دەست بە چالاکبوون بکات".