دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

دەزگای روانگە خانویەک بۆ گەنجێکی خانەی نەوجەوانان دەکڕێت

هەرێم نیوز

دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە گەنجێکی پێشووی خانەی نەوجەوانان بەهۆی نەبوونی و کرێچییەتییەوە عەلقەی هاوسەرگیرییەکەی فرۆشتووە، دەزگای ڕوانگە لە شاری سلێمانی یەکەیەکی نیشتەجێبوونی بۆ دابین کرد.

ئەو گەنجە کە پاش گەورەبوونی لە خانەی نەوجەوانانی سلێمانی ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، بەهۆی خراپیی بژێوی و نەبوونی توانای دابینکردنی کرێی مانگانە، ناچار ببوو عەلقەکەی بفرۆشێت. دەزگای ڕوانگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی و دابینکردنی ژیانێکی سەقامگیر، خانوویەکی پێشکەش بەو خێزانە نوێیە کرد.
هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوە، تیمەکانی دەزگای ڕوانگە سەردانی خانەکانی بەساڵاچووان و منداڵان و نەوجەوانانیان لە شاری سلێمانی کرد. لەو سەردانەدا جلوبەرگ و پێداویستییەکانی وەرزی زستانیان بۆ دابین کردن.

دەزگای ڕوانگە ئاماژەی بەوە کرد: "بەردەوام دەبین لە دابینکردنی پێداویستی و پشتیوانی دارایی و هاوسۆزی بۆ خانەکانی منداڵان، نەوجەوانان و بەساڵاچووان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP