هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (١٠) و بڕیارە سبەی پڕۆسەکە کۆتایی پێ بێت.
لیستی مووچەی ئەمڕۆ
بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
• وەزارەتەکان: ناوخۆ، داد، دارایی و ئابووری، ئەوقاف، پلاندانان، بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، سامانە سروشتییەکان، کشتوکاڵ، ئاوەدانکردنەوە، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، کارەبا، شارەوانی و گەشتوگوزار.
• دەستە و فەرمانگەکان: مافی مرۆڤ، دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، ئەنجومەنی دادوەری و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
• هێزە ئەمنییەکان: هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن.
• سەرۆکایەتییەکان: هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم (هەرێم، حکومەت، پەرلەمان).
کۆتاییهاتنی پڕۆسەکە
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کرد، سبەی چوارشەممە دواڕۆژی دابەشکردنی مووچە دەبێت و تێیدا مووچەی ئەم لایەنانە دابەش دەکرێت:
• دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
• یەکەکانی ٧٠ و ٨٠.
• پۆلیسی نەوت و گاز.
• ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش.