دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ڕوانگەی سووری: تورکیا و سووریا دەیانەوێت "فرۆشتنی جۆلان" بەم شەڕە پەردەپۆش بکەن

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، شەڕی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە تەنیا بۆ داپۆشینی ڕێککەوتنێکە لەگەڵ ئیسرائیل و هۆشداریش لە ئەگەری کۆمەڵکوژی دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی 1ی 2026، ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دوێنێ ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل کراوە و ئەوەی ئێستا لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ڕوو دەدات، بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو مامەڵەیەیە.

بەڕێوەبەری روانگە ڕوونی کردەوە: "هێزەکانی هەسەدە لەو گەڕەکانە نین، بەڵکو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لێیە کە وەک بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دانپێدانراون، بەڵام چەکدارەکان وەک میلیشیای هەڕەمەکی پەلاماریان دەدەن."

سەبارەت بە ڕۆڵی تورکیاش ئاماژەی بەوە دا، تورکیا پیلان دەگێڕێت و جووڵە دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتدارانی سووریا دوای "فرۆشتنی جۆلان"، ئەمەش بۆ ئەوەی سەرکەوتنێک لەسەر حیسابی هەسەدە تۆمار بکات.

لە کۆتاییدا هۆشداریی دا لەوەی ئەو گرووپانەی سەر بە وەزارەتی بەرگرین، بۆردومانی گەڕەکەکان دەکەن و مەترسیی ئەوە هەیە پێشێلکاری و "کۆمەڵکوژی" لەو ناوچانە ئەنجام بدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP