دواین هەواڵ

جیهان‌

 24 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: دەمانەوێت ئاشتی لە حەلەب ببینین

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پەرەسەندنە خێراکانی سووریا و گرژییەکانی نێوان کورد و دیمەشق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێگەیەکی هاوسەنگی هەیە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوولا لە ئاستێکی باشدا دان.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە کورد و حکوومەتی سووریا بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو وەک "دوژمنی سروشتیی یەکتر" ناسراون، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ هەردوولایان تەبایە و گوتی: "ئێمە دەمانەوێت سەرکەوتنی سووریا ببینین."

سەبارەت بە هەڵکشانی شەڕ و پێکدادانەکان لە حەلەب و ناوچەکانی دیکە، ترەمپ نیگەرانیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، لە کاتێکدا پێشتر جۆرێک لە پێشکەوتن بەرەو سەقامگیری هەبوو، بەڵام ئێستا جارێکی دیکە توندوتیژییەکان سەریان هەڵداوەتەوە. سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە: "ئێمە دەمانەوێت بە زووترین کات کۆتایی بەو توندوتیژییانە بهێنرێت و بوەستێنرێن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP