دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پلانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران دانراوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت ئێران داوای ئازادی دەکات و ئەوانیش ئامادەی هاوکارین، هاوکات میدیا جیهانییەکان ئاشکرای دەکەن کە کۆشکی سپی پلانی هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 10ی 1ی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئێران چاوی لە ئازادییە، ڕەنگە وەک پێشتر نەبووبێت و ئەمەریکا ئامادەیە بۆ یارمەتیدان."

هاوکات ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵاوە ئاشکرای کرد، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی چۆنیەتیی ئەنجامدانی هێرشێکیان بۆ سەر ئێران کردووە، ئەوەش بە مەبەستی جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی ترەمپ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، گفتوگۆی بەرپرسانی ئەمەریکا دەستنیشانکردنی ئامانجە ئەگەرییەکانی ناو ئێرانی گرتووەتەوە و یەکێک لە بژاردە پێشنیارکراوەکان بریتییە لە "وەشاندنی گورزی ئاسمانیی بەرفراوان بۆ سەر بنکە و شوێنە سەربازییەکانی ئێران."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP