دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سودانی سەردانی سنووری نێوان عێراق و سووریا دەکات

هەرێم نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فڕۆکە بەسەر سنووری سووریادا دەسوڕێتەوە و ترسی لە دۆخی ئەمنی و شکاندنی زیندانەکانی داعش هەیە، ئەمەش دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ هەسەدە و دیمەشق دێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٦، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەناو فڕۆکەوە بەدواداچوونی بۆ دۆخی هێڵی سنووریی نێوان عێراق و سووریا کرد کە لە پارێزگای ئەنبارەوە بۆ پارێزگای نەینەوا درێژ بووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، عێراق ترسی لە شکاندنی بەندیخانەکانی سووریا هەیە بەهۆی پەلاماری گرووپە چەکدارەکانی "حکوومەتی کاتیی دیمەشق" بۆ سەر هێزەکانی (هەسەدە) لە ڕۆژئاوای کوردستان.

لەم چوارچێوەیەدا، دوێنێ سودانی بە تەلەفۆن لەگەڵ هەریەکە لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا و ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) قسەی کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP