هەرێم نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند، کە ١٥٠ زیندانی رێکخراوی دا.عشیان لە زیندانەکانی حەسەکەوە بۆ عێراق گواستووەتەوە. ئەم هەنگاوە بە مەبەستی ئەوەیە کە ئەو زیندانیانە ماوەی سزاکانیان لەناو زیندانەکانی حکومەتی عێراقدا تەواو بکەن.
ئەم پڕۆسەیە سەرەتای پلانێکی بەرفراوانە کە ئامانج لێی گواستنەوەی ٧٠٠٠ زیندانی دیکەی داعشە بۆ وڵاتی عێراق و ڕادەستکردنیان بە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ستایشی رۆڵی حکومەتی عێراقی کردووە لە هەماهەنگی و هاوکارییەکانی بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە هەستیارە.