دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

عێراق ١٥٠ تیرۆریستی ترسناکی لە سووریا وەرگرتەوە؛ "بیانی و سەرکردەی باڵایان تێدایە"

هەرێم نیوز

وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، یەکەم کاروانی تـ.ـیرۆریستانی داعــ.ـش  کە ژمارەیان ١٥٠ کەسە لە سووریاوە گواسترانەوە بۆ عێراق و ئەندامی بیانیشیان تێدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی ١ی ٢٠٢٦، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرای کرد، دوای ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان، بڕیار درا ئەو تیرۆریستانە وەربگیرێنەوە کە لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان.

وردەکاریی پرۆسەکە بەگوێرەی وتەبێژەکە:

ژمارە: کاروانی یەکەم وەرگیراوە کە ١٥٠ تـ.ـیرۆریستن.

ڕەگەزنامە: هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی و بیانیشیان تێدایە.

تاوان: دەستیان لە ڕشتنی خوێنی خەڵکی بێتاوانی عێراقدا هەبووە.

شوێن: گواستراونەتەوە بۆ دامەزراوە چاکسازییە حکوومییەکانی عێراق.

سەباح نوعمان ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم هەنگاوە بۆ کۆنترۆڵکردنی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ئەو کەسانەیە کە لە ئاستی "سەرکردە یەکەمینەکانن" و لە داهاتوودا بەگوێرەی دۆخی ئەمنی، ژمارەی گرووپەکانی تر دیاری دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP