دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

مۆسکۆ زیاتر لە 200 کارمەندی خۆی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران دەگوازێتەوە

هەرێم نیوز

کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملین) لە وەڵامی وتارەکەی سەرۆکی ئەمریکادا ڕایدەگەیەنێت، کە مۆسکۆ ئامادەیە یارمەتیی چارەسەرکردنی جەنگی ئێران بدات، هاوکات بڕیاریشە زیاتر لە 200 کارمەندی خۆی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر بباتە دەرەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026، دمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملین) بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، کە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی، و ئەگەر بە هەر شێوەیەک پێویست بە خزمەتگوزاری و نێوەندگیریی مۆسکۆ بکات، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئامادەن ڕۆڵی خۆیان ببینن بۆ ئەوەی دۆخە سەربازییەکە بە خێرایی بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی ئاشتی و کۆتایی بە جەنگ بێت.

پێسکۆڤ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، کە ڤلادیمیر پوتین سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو، لەگەڵ بەدر عەبدولعەتی، وەزیری دەرەوەی میسر گفتوگۆ دەکات.

لەلایەکی دیکەوە و بەهۆی بەردەوامیی جەنگی ئێران، ڕووسیا بڕیاری داوە کە زیاتر لە 200 کارمەندی خۆی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران دەربهێنێت و بیانگوازێتەوە بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەمەش تەنیا 50 کارمەندی ئەو کۆمپانیا ڕووسییە لە وێستگەکەدا دەمێننەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP