دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ: پردەکان و وێستگەکانی کارەبای ئێران ئامانجی دواترن

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە هەڕەشەکانی بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ئابووریی ئێران و گەڕاندنەوەی ئەم وڵاتە بۆ "سەردەمی بەردین" دووبارە کردەوە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ داوای لە ئێران کرد گەرووی هورموز بکاتەوە.

ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تایبەت بە خۆی نووسیویەتی: "هێزە سەربازییەکەی ئێمە، کە گەورەترین و بەهێزترین هێزە (بە جیاوازییەکی زۆر!) لە هەر شوێنێکی جیهان، هێشتا دەستی بە تێکدانی ئەوە نەکردووە کە لە ئێران ماوەتەوە. پردەکان دواترن، پاشان وێستگەکانی کارەبا!"

ترەمپ بە ڕواڵەت ئاماژەی بە کردنەوەی گەرووی هورموز کردووە و نووسیویەتی: "سەرکردایەتیی ڕژێمە نوێیەکە دەزانێت چی بکات، و دەبێت بە خێرایی ئەنجام بدرێت!"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP