دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: یان تا ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتن دەکەین یان هەموو شتێک دەتەقێنمەوە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی لە ناو جەرگەی دانوستانێکی قووڵدایە لەگەڵ ئێران. دەڵێت ئەگەری زۆرە پێش کۆتایی هاتنی وادەی دیاریکراو لە ڕۆژی سێشەممەدا بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام هۆشداری دا ئەگەر تاران نەێتە سەر خەت، ئەوا هەموو شتێک لەو وڵاتەدا دەتەقێنێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ستیڤ ویتکۆف و جەرد کۆشنەر بە چڕی سەرقاڵی بەڕێوەبردنی دانوستانەکانن. ترەمپ وتیشی "دانوستانەکان بە باشی دەڕۆن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە تۆ هەرگیز لەگەڵ ئێرانییەکان ناگەیتە هێڵی کۆتایی"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەختیی گەیشتن بە بڕیاری کۆتایی لەگەڵ تاران.

ترەمپ پەردەی لەسەر نهێنیی هێرشەکەی سەر پردی بێڵقان لە کەرەج لادا و وتی، کاتێک ئێرانییەکان داوایان کرد چاوپێکەوتنەکە بۆ پێنج ڕۆژی تر دوابخرێت، هەستی کردووە جدی نین، بۆیە فەرمانی بۆردومانکردنی پردەکەی داوە بۆ ئەوەی پەیامێکی توندیان پێ بگات.

بەپێی زانیارییەکانی ئەکسیۆس، ئەم دانوستانە توندانە لە ڕێگەی نێوەندگیری وڵاتانی وەک پاکستان، میسر و تورکیاوە بەڕێوە دەچن.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کە نامەی ڕاستەوخۆ لە نێوان ڕاوێژکارانی ترەمپ و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گۆڕدراوەتەوە بۆ ئەوەی پێش وادە دیاریکراوەکە بگەنە ئەنجام.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP