دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی: ڕۆژنامەنووسان دەبێت بەرگری لە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بکەن

هەرێم نیوز

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٢٨ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی، بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەنووسان دەکات و جەخت لە ڕۆڵی گرنگی میدیا لە پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگە دەکاتەوە.

لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی (کوردستان) کرد کە لە لایەن میر میقداد مەدحەت بەدرخانەوە بڵاوکرایەوە، هاوکات پیرۆزبایی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیشی لە میدیاکاران کرد.

بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئەرک و ماندووبوونی ڕۆژنامەنووسان دەربڕی و ڕایگەیاند: "پشتیوانی لە ئەرک و ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەکەم بۆ بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، بارزانی داوای لە ڕۆژنامەنووسان کرد کە کار بکەن بۆ "قووڵکردنەوەی فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیان" و پاراستنی ئەو بەها بەرزانەی کە کۆمەڵگەی کوردستانی لەسەر بنیات نراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP