هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە نابێت ڕێگە بە ئێران بدرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی هەموو کارتە بەهێزەکانی فشاری لەدەستدایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی 4ـی 2026، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کە ئەو هەنگاوانەی ئێستا دژی تاران گرتوویانەتەبەر دەبوو لە ماوەی ٤٧ ساڵی ڕابردوودا ئەنجام بدرانایە.
وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەمریکا خاوەنی هەموو کارتەکانە و لە بەرامبەردا لایەنی ئێرانی هیچی لەدەستدا نییە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئەوا هیچ هۆکارێک بۆ ئەنجامدانی دانوستان نامێنێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا، دۆناڵد ترەمپ نیگەرانیی خۆی بەرامبەر هاوپەیمانی ناتۆ دەربڕی و ڕایگەیاند، کە بێ هیوا بووە لەبەر ئەوەی لە پرسی ئێراندا هاوکاری ئەمریکایان نەکردووە.
جەختیشی کردەوە، کە پرسی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بەشێکی سەرەکی دەبێت لە هەر دانوستانێک و هیوای خواست کە ناچار نەبن پەنا بۆ بژاردەی سەربازی ببەن، هەرچەندە ئاماژەی بەوەش کرد کە هەندێک لەو کەسانەی لە لایەنی بەرامبەرەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن کەسانێکی عەقڵانین.