دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: عێراقچی دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی بۆ پاکستان بەرەو ڕووسیا ڕۆیشت

هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە، لە سەرۆکایەتیی شاندێکی دیپلۆماسیدا خاکی پاکستانی بەرەو ڕووسیا جێهێشتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی 4ـی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، کە ئەم گەشتەی عێراقچی لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕاوێژ و گفتوگۆ دیپلۆماسییەکانیدایە سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان. وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وەزیری دەرەوە دوای تەواوکردنی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی پاکستان، ئێستا بەرەو مۆسکۆ بەڕێکەوتووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا ڕووسەکەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP