هەرێم نیوز
وەزیری دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر بەرزكردنەوەی پلە و بەرزكردنەوەی سەرمووچەی مامۆستایان دەدات و داوای دەستبەجێ جێبەجێكردنی دەدات.
بەگوێرەی نووسراوێك كە ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئایار، لەلایەن نووسینگەی فالح ساری وەزیری دارایی عێراق بڵاو كراوەتەوە، پەرلەمانتارێك نووسراوێكی ئاراستە كردووە و تێیدا داوای جێبەجێكردنی بەرزكردنەوەی پلە و بەستنی سەرمووچەی مامۆستایان دەكات، وەزیریش رەزامەندیی لەسەر دەدات و داوای ئەنجامدانی رێكارەکان دەكات.
نووسینگەی وەزیری دارایی دەشڵێت ، "دوای ئەوە هەموو گرێبەستەكان لە یاسای بودجە بە هەمیشەیی دەكرێن كە ژمارەیان 150 هەزار گرێبەستە، هەروەها كاریش دەكرێت بە زووترین كات شایستەی دارایی جووتیاران و بەڵێندەران بدرێت".