دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وردەکاریی دیداری نێچیرڤان بارزانی و کازمى بڵاودەکاتەوە

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کۆبووەوە و تێیدا پەرەسەندنە سیاسییەکان و دۆخی گشتیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی 5ـی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کردووە. 

لە دیدارەکەدا، دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرنگیی پشتگیریکردنی پڕۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا، کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لێکەوتەکانی بارودۆخی گشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بووە، تێیدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP