دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات پەرلەمان کارا بکەنەوە

هەرێم نیوز

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات پەرلەمانی کوردستان کارا بکەنەوە و پەرلەمانتاران لەناو هۆڵی پەرلەمان بەرپرسیارێتیی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ چەقبەستوویی سیاسیی هەرێم هەڵبگرن.

ئەمڕۆ شەممە، 27ـی 6ـی 2026، مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە هەوڵیان دەستپێکردووە بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوە شەرعییەکان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم.

 سەرەڕای پەیام و هەوڵە بەردەوامەکانی بارزانی بۆ لێکتێگەیشتن و پێشکەشکردنی سیناریۆ جیاوازەکان، بەداخەوە وەڵامی ئەرێنیی پێویست بەرچاو نەکەوتووە.

پارتی جەختی کردەوە کە بارودۆخی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانی دەخاتە ئەستۆی هەمووان بۆ دەربازبوون لەم دۆخە، چونکە بەردەوامبوونی کێشەکان لەسەر شەقام و لە میدیاکاندا جگە لە زیان گەیاندن بە دەستکەوتەکان هیچ سوودێکی نییە.

 بۆیە داوا دەکەن لایەنەکان کورسییەکانیان لەبەرچاو بگرن و بگەڕێنەوە بۆ هۆڵی پەرلەمان و لەوێوە گفتوگۆی بەرهەمدار ئەنجام بدەن، هەروەها پابەند بن بەو ڕێگەچارەسەرەی کە پەرلەمان بڕیاری لەسەر دەدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP