هەرێم نیوز
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لەگەڵ شاندێکی دیمەشق گەیشتوونەتە کۆمەڵێک چارەسەر بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای حەسەکە.
ئەمڕۆ هەینی، 14ـی 8ـی 2026، مەزڵوم عەبدی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە پێشوازی لە زیاد عایش، نێردەی سەرۆکایەتی و عەواد جاسم، فەرماندەی فەیلەقی دوو کردووە و لە دیدارێکدا تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگی پەیوەست بە ئاسایشی پارێزگای حەسەکە، چارەسەرکردنی ڕووداوەکانی سەر دامەزراوەکان، دۆخی ئاوارە مەدەنییەکان و پرۆسەی یەکخستنیان کردووە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا کەشێکی ئەرێنی و هەنگاوی جدی پێشنیار کراون و گەیشتوونەتە کۆمەڵێک چارەسەر کە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکات.