هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی زانای ئایینی ناودار و کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر، مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوبەشیی خەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵە، دۆستان و زانایانی ئایینیی کوردستان، داوای لە خودای مەزن کرد کە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.