دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مەرجی ڕادەستکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی ناوخۆی ئاشکرا کرد

هەرێم نیوز

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە ئامادەن ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ تەرخان کراوە ڕادەستی بەغدای بکەن، بە مەرجێک بەغدا بەنزین بە نرخی 450 دینار بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا مەرجەکانی هەرێمی بۆ ڕادەستکردنی بەشە نەوتی ناوخۆ بە حکوومەتی فیدراڵی ئاشکرا کرد.

ئەحمەد موفتی ڕایگەیاند: "ئامادەین لە بەرامبەر دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان، ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی کە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانەی ناوخۆ تەرخان کراوە، ڕادەستی حکوومەتی بەغدا بکەین."

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختی لەوەش کردەوە، کە ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە بەنزین و سووتەمەنی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لە سەرتاسەری عێراقدا دابەش بکرێت و هیچ جیاوازییەک لە نێوان پارێزگاکاندا نەکرێت. 

هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشنیازیان کردووە بڕی نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان بەتەواوی پڕ بکرێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP