هەرێم نیوز
لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هێرشەکەی سەر ماڵەکەی، دادوەرەکان بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانێت لە ڕژانی خوێنی ئەو گەنجانەی لە ڕووداوەکەدا کوژران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی 8ـی 2026، لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، گلەیی لەوانە ناکات کە هێرشەکەیان کرد، بەڵکو گلەیی لەو دادوەرانە هەیە کە ڕێگەیان خۆشکرد بۆ سەرۆکی حزب و هێزی لە یاسادەرچوو تاوەکو بە ناوی دادگاوە و بە تانک و درۆن و زرێپۆش هێرش بکەنە سەر ماڵەکەی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە بەرامبەر کەسێک بووە کە بەرگریکاری سەروەریی یاسا بووە، هەروەها ڕەخنەی لەوە گرتووە کە دوای ساڵێک مانەوەیان لە زیندان، ڕێگری لەوە دەکرێت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێن و جەختی کردووەتەوە کە دادوەرەکان دەبێت پابەندی سوێندە یاساییەکەیان بن و بەرپرسیارێتیی ڕووداوەکان هەڵبگرن.