هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی کوردستان ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە ئەمساڵ خۆیان ناونووس کردووە بۆ پرۆسەی حەج، کەوا زیاتر لە 1600 کەس بە نامە ئاگادار کراونەتەوە،، تاوەکو کەمۆکوڕی و هەڵەکانی فۆرمەکانیان چاک بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نامەکانیان نەکردووەتەوە و گۆڕانکارییان نەکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی 8ـی 2026، میدیاکان بڵاوەیانکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕە داوا لە هەموو هاووڵاتییان دەکات لە ڕێگەی ئەکاونتەکانیانەوە یاخود هەژمارەکەیان لە کوردپاس (KRDPass) سەیرى فۆرمەکانیان بکەنەوە تاوەکو بزانن ئایا نامەیان بۆ چووە یاخود نا.
ئاماژەی بەوەش کراوە، لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕە ڕایدەگەیەنێت،، هر کەسێک کە نامەی بۆ گەڕابێتەوە و گۆڕانکاری نەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاو ناوەکەی ناچێتە تیروپشکەوە، بۆیە گرنگە ئەو کەسانەی فۆرمیان پێشکەش کردووە پێداچوونەوە بە ناوەکانیاندا بکەن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە تاوەکو دڵنیا ببنەوە لەوەی فۆرمەکانیان کەمۆکوڕیی هەیە یاخود نا.