هەرێم نیوز
دانیشتووانی گوندی (ئەلبانە) لە چیای ئاسۆسی سەر بە سنووری قەڵادزێ، ڕاوکردن و داربڕینیان لە ناوچەکەیان قەدەغە کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی 8ـی 2026، میدیاکان بڵاوەیانکردەوە، گوندنشینانی ئەلبانە ئەم بڕیارەیان بۆ پاراستنی ئاژەڵی کێوی و دارستانەکانی ناوچەکە داوە، بۆ ئەم مەبەستەش سەرەتا لە خۆیانەوە دەستیان پێکرد و چوار کەو و هەڵۆیەکیان لە سروشتدا ئازاد کرد.
ئاماژەی بەوەش کراوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا کۆمەڵێک کەلوپەل و ئامێری ڕاوکردن لەناو بردران، هەروەها ناوەندێکی ژینگهدۆست بەو بۆنەیەوە 150 نەمامی پێشکەشی گوندەکە کرد.