هەرێم نیوز
سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستە دۆخی ئامادەباشیی تەواوەوە، لە هەمان کاتدا دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بە پشووەکانی هێنا و فەرمانی جووڵاندنی چەک و سەربازی بەرەو ناوچەکە دەرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی 9ـی 2026، بەپێی زانیارییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەپەلە پشووەکانی بڕیوە و گەڕاوەتەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکان؛ هاوکات بڕیاری داوە بە جێگیرکردنی کەرەستەی سەربازیی قورس و ناردنی هێزی زیاتر بۆ تەواوی بنکەکانی واشنتن لە ناوچەکەدا.
لە چوارچێوەی ئەم ئامادەباشییە سەربازییەدا، فڕۆکە گەورە و ستراتیژییەکانی ئەمریکا کە لە بنکە ئاسمانییەکانی بەریتانیادا جێگیر بوون، خاکی ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە و بەڕێکەوتوون بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش لە نیشانەی چڕبوونەوەی ئامادەکارییەکان بەرامبەر هەر پێشهاتێکی ئەمنی و لەناکاو.