هەرێم نیوز
نێردهی تایبهتی سهرۆكی ئهمریكا بۆ عێراق ڕایگەیاند دۆسیهی كۆكردنهوهی چهك لە دەستی دەوڵەت تاوەکو کۆتایی حوزەیرانی 2027 بەتەواوەتی کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی 9ـی 2026، تۆم باراك، نێردهی تایبهتی سهرۆكی ئهمریكا بۆ عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (ئهلمۆنیتۆر) ڕایگەیاند، پرۆسەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا لە عێراق تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2027 یەکلایی دەبێتەوە و لەوە بەدواوە چەک تەنیا لە دەستی دامەزراوە فەرمییەکاندا دەمێنێتەوە.
ئەم لێدوانەی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە شاری نیویۆرک هات.