دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

نێردەی تایبەتی ئەمریکا: دانوستانەکانمان لەگەڵ وەفدی ئێرانی بونیادنەر بوو

هەرێم نیوز

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بە فەرمی ئەنجامدانی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان واشنتن و تارانی لە نیویۆرک ڕاگەیاند و پرۆسەکەی بە بونیادنەر وەسف کرد.

تەوەرەکانی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان
ستیڤ ویتکۆف لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ئاشکرای کرد، واشنتن و تاران لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە لە شاری نیویۆرک گفتوگۆی ناڕاستەوخۆیان ئەنجام داوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە دانوستانەکانیان بونیادنەر بوون و ئامانجی سەرەکی لەم دیپلۆماسییە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و کۆتاییهێنانە بە جەنگی حەوت مانگە.

داواکارییەکانی لایەنی ئێرانی
نێردەی تایبەتی ئەمریکا ڕوونیشی کردەوە، لە میانی دانوستانەکاندا لایەنی ئێرانی داوای هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکانی لە لایەن واشنتنەوە کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP