دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەحمەد شەرع: لەگەڵ سەرکردایەتیی کورد ڕێککەوتووین خوێندن لە ناوچە کوردنشینەکان بە زمانی کوردی بێت

هەرێم نیوز

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند کە لەگەڵ سەرکردایەتیی کورد لەسەر ڕێگەدان بە خوێندن بە زمانی کوردی لە ناوچە کوردنشینەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

دانپێدانانی فەرمی بە مافە کولتووری و زمانییەکانی کورد
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە وتارێکدا لە پەیمانگەی "ئەتڵانتیک کەنسڵ" لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "بە فەرمی ناسینی مافە کولتووری و زمانییەکانی کورد ئەرک و مافێکی ڕەوا بوو؛ پێش یەکخستنەوەی ناوچەکانی سووریا مەرسوومە ١٣ خاڵییەکەی خۆمان دەرکرد و دوای ١٠٠ ساڵ پێشوازییەکی زۆر گەرمی لێ کرا."

جێبەجێکردنی پرۆسەی خوێندن بە زمانی کوردی
سەرۆکی سووریا جەختی کردەوە: "لەگەڵ سەرکردایەتیی کورد ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی لە ناوچە کوردنشینەکاندا بە زمانی کوردی بخوێندرێت."

ئاشکراشی کرد کە ئێستا تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی سەرقاڵی داڕشتنی میکانیزمی پێویستن بۆ جێبەجێکردنی کردارییانەی ئەو مەرسوومە لە ناوەندەکانی خوێندندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP