دواین هەواڵ

وەرزش‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆناڵدۆ: بیر لە وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ دەکەمەوە

هەرێم نیوز

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال ڕایگەیاند بیر لەوە دەکاتەوە ئەمساڵ واز لە یاریکردن بهێنێت و جەختیشی کردەوە تاوەکو هەڵبژاردەکەی پێویستی پێی بێت بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی 9ـی 2026، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کەمپی مەشق و ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال ڕایگەیاند، ئەمساڵ بیر لە وازهێنان لە یاریی تۆپی پێ دەکاتەوە، چونکە چیتر جەستەی ڕێگەی پێنادات بیر لە داهاتوو بکاتەوە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئێستاش دەتوانێت جیاوازی لە یاریگەدا دروست بکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامادەیە ڕێنماییەکانی ڕاهێنەر جێبەجێ بکات و تەنیا لەبەر خۆشەویستی بۆ وڵاتەکەی گەڕاوەتەوە هەڵبژاردەکە، ڕوونیشی کردەوە کە هیچ کەسێک لە جیهاندا هێندەی ئەو گۆڵی تۆمارنەکردووە و دەیەوێت بە ئاستی خۆی یارمەتی پۆرتوگال بدات نه ک بە ڕابردووی.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، کاپتنی پۆرتوگال ڕەخنەی توندی لە بەشێک لە میدیاکان گرت و وتی، ساڵانێکە هەوڵی تێکدانی ناوبانگی دەدەن، بەڵام ئەو گوێ بەوانە نادات و لەبەر هاندەرانی بەردەوام دەبێت.

ڕۆناڵدۆی تەمەن 42 ساڵ بەدرێژایی کاروانی وەرزشیی خۆی 979 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنیا 21 گۆڵی ماوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی کە تۆمارکردنی 1000 گۆڵە لە مێژووی تۆپی پێدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP