دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: کۆریای باکوور توانای ئەتۆمیی هەیە بەڵام کیم جۆنگ ئون منی خۆش

هەرێم نیوز

ترەمپ: کوریای باکوور خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، بەڵام کیم جۆنگ ئون تەنیا منی لە هەموو جیهان خۆش دەوێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا لەبارەی توانای ئەتۆمیی وڵاتان و بەراوردکردنی دۆسیەی ئێران و کوریای باکوور، پەردەی لەسەر سروشتی پەیوەندییە کەسییەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کوریای باکوور لادا.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بەوەی بۆچی ڕێگری لە ئێران دەکرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بەڵام کوریای باکوور ئەو چەکەی بەدەستهێناوە، ترەمپ ڕایگەیاند کە هۆکارەکەی بۆ سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە دیموکرات بوون و نەیانتوانی پێش بە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی پیۆنگ یانگ بگرن. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە کوریای باکوور خاوەنی توانایەکی ئەتۆمیی یەکجار گەورەیە، هەرچەندە وەک ئەمریکا نییە، بەڵام بەرنامەیەکی بەهێزە.

ترەمپ بە شێوازە تایبەتەکەی خۆی جەختی لەوە کردەوە کە کیم جۆنگ ئون هاوڕێیەتی و پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵیدا هەیە و وتی: «ئەو زۆر کەسی لە جیهاندا خۆش ناوێت، بەڵام ڕێزم لێدەگرێت و منی خۆش دەوێت؛ ڕەنگە من تاکە کەس بم لە هەموو جیهاندا کە ئەو خۆشی بوێم». سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دووپاتیشی کردەوە کە تا ئەو لە گۆڕەپانەکەدا بێت و ئامادەیی هەبێت، کیم جۆنگ ئون هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت و دۆخەکە بە هێمنی دەمێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP