دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی ئیسرائیل؛ چانسی نەتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بەرەو لاوازی دەچێت

هەرێم نیوز

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند که ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا لە 75% نێزیک بووەتەوە و بە شێوەیەکی فەرمی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێ کردووە.

بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکان، حزبی لیکۆد بە سەرۆکایەتیی بنیامین نەتانیاهۆ لە نێوان 23 بۆ 25 کورسی، حزبی یاشار بە سەرۆکایەتیی گادی ئایزنکۆت 22 کورسی،، و دیموکراتەکانیش 10 کورسیی پەرلەمانیان بەدەست هێناوە.

لە لایەکی ترەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی پێشبینیی بەدەستهێنانی نزیکەی 17 کورسی لەلایەن حزبە عەرەبییەکانەوە، چانسی بنیامین نەتانیاهۆ بۆ ئەوەی جارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل زۆر لاواز بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP