دواین هەواڵ

کوردستان‌

 33 خولەک پێش ئێستا

بارزانی پێشوازی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکات

هەرێم نیوز
⠀
بارزانی لە شارۆچکەی پیرمام پێشوازی لە ڕێباز محەممەد حەملان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق دەکات.
⠀
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی 10ـی 2026، بارزانی لە دیدارێکدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ڕێباز حەملان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا وەک وەزیری حکومەتی فیدراڵی بۆ خواست.
⠀
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بە وردی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکانیان خستە بەر باس.
⠀
هاوکات تاوتوێی دۆخی گشتیی وڵات و هەنگاوە پێویستەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسیی عێراق کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP