ھەرێم نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە هەفتەی داهاتووەوە بەشە نەوتی سپیی ماڵان لە بەغداوە دەگاتە پارێزگاکانی هەرێم و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
گەیاندن و ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی نەوت
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی ئامادەکاری بۆ وەگرتن و دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان کۆتایی پێ هاتووە و لە هەفتەی داهاتووەوە نەوتەکە دەگاتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
بڕی نەوت و نرخی بەرمیلێک
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باسی لەوەش کرد، بەشە نەوتی هاتووی بەغدا بریتییە لە ٢٠٠ لیتر بۆ هەر خێزانێک و بە نرخی ٦٢ هەزار دینار دابەش دەکرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، بۆ ئاسانکاری و ڕەچاوکردنی دۆخی کەشوهەوا، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست پێ دەکات و دواتر ناوچەکانی دەوروبەر و ناوەندی شارەکان دەگرێتەوە.