دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 خولەک پێش ئێستا

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بە تەواوی جیاوازە لەوانەی ڕابردوو

هەرێم نیوز

باسم بەدری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، هێرشی ئەمجارەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە تەواوی جیاوازە لە هێرشەکانی ڕابردوو و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وردی هەواڵگری هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی 11ـی 2026، باسم بەدری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانی بەشدارییکردنی لە کۆڕبەندێکدا لە دامەزراوەی "چەتەم هاوس" لە شاری لەندەن بڵاوییکردەوە، لە پرسی لەم شێوەیەدا ناتوانرێت پپشت بە زانیاریی میدیایی ببەسترێت یان ڕاستەوخۆ گرووپێکی چەکدار یان لایەنێکی دەرەکی تۆمەتبار بکارێت.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بە هەمان سادەیی دەکرێت بگوترێت رەنگە لایەنێکی ناوخۆیی ئەنجامی دابێت، بۆیە دەبێت وریایی لە بڵاوکردنەوەی تۆمەتەکاندا هەبێت.

هاوكات سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی جەختی کردەوە، کە حکومەتی عێراق ئاماژە و پێدراوی سەربازیی لایە لەبارەی سروشت و ئاڕاستەی هێرشەکە، بەڵام ئاشکراکردنی وردەکارییەکان بەجێدەهێڵدرێت بۆ ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنە ئەمنییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP