هەرێم نیوز
خشتەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بۆ سبەی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، تایبەت بە ئۆتۆمبێلی ژمارە تاک بڵاو کرایەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە لە ئەگەری کەمیی بەنزیندا گۆڕانکاری بەسەر لیستەکەدا دێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی ئەو لیستەی بڵاو کراوەتەوە، سبەی پێنجشەممە بەنزینی 750 دیناری بەسەر ئۆتۆمبێلی ژمارە تاکدا لەم بەنزینخانانەی خوارەوە دابەش دەکرێت:
بەنزینخانە بەردەستەکان بۆ ژمارە تاک:
کوردستان، شاوان، ئازادی، هەڵەبجە - فامیلی مۆڵ (HPS)، شاڵ ئۆیڵی سێ، بەختیار، بەنزینخانەی دایک (تایبەت بە خانمان)،پێشەوا، کانی گۆران.
بەنزینخانە چاوەڕوانکراوەکان، کە لە چاوەڕوانی ئەوەن بەنزینیان بۆ بێت:
چوارچرای نوێ، بەکرەجۆ ئۆیڵ، کازیوە، دۆڵەڕووتی نموونەیی، هەڵوێست.
هاوکات ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە ئەگەری کەمیی بڕی بەنزیندا، گۆڕانکاری بەسەر لیستەکەدا دێت.