دواین هەواڵ

پارتی بردییەوە

‌تەنیا کوردی

15 کاتژمێر پێش ئێستا

بردنەوەکە مەبەستم تەنیا لە کورسی یان ملیۆنێک دەنگ نییە، ئەمە دوای ھەڵبژاردن دەردەکەوێ کە سەرکەوتنە، بردنەوەکە مەبەستم لە ئێستای بانگەشەیە، کە پێشوەختە پارتی بە دەروونێکی بەھێز و ئارام، بانگەشەی بردەوە…
ئەم شێوازە بانگەشەیەی پارتی رەنگدانەوەی لەسەر تەواوی ھێزو لایەنە سیاسییەکان ھەیە، کە ئیتر ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵگە چووەتە قۆناغێکی پێشکەوتووی دیموکراسی…
ھەر حزبێک خاوەن ئیڕادەبێت ئەوەیە لە سروشتی خۆیدا بەقەد قەبارەی خۆی، بەقەد کارەکانی، لەنێو ھەموو لایەنەکان خۆی ھەڵبژێرێ..
پارتی خۆی ھەڵبژاردووە کە ئیتر لە بانگەشەدا رێک لەخۆی بچێ، چەند ھەنگاوی بە کردار لەسەر جوگرافیا بۆ خزمەتی خەڵک ناوە..
زمانی لەڕووی گوتارەوە چەند قورسایی ھەیە…
کردەوەکانی لە دەفتەری خزمەتی خەڵکدا چەند خاڵی ھەیە..
رێک پارتی بە قەبارەی خۆی و کردەوەکانی ھاتووەتە نێو بانگەشە…
راستە…حزب ھەیە بۆ ئەوە دروستبووە کە تەنیا سیاسەت بکات، ھەیە بۆ ئەوە دروستبووە خزمەت بکات، ھەیانە بۆ خزمەت و سیاسەت، ھەشیانە ھیچ ناکات، ئەمە جەماوەر و رای گشتی دەزانێت کێ قەبارەی چەندە، بەڵام پێشوەختە پارتی دەڵێ، ملیۆنێک دەنگ..
دەڵێ خەتوختووتی کارەکانم لە عێراقی فیدڕاڵ راشکاوانە جێبەجێکردنی دەستوورە…
دەڵێ لێرە لە ھەرێم ئەم کارانەم کردوون…
واتە پارتی لە بانگەشەدا کارەکانی خۆی دەژمێرێ، ھەر حزبێک بتوانێ لۆژیکانە لە بانگەشەدا خۆی بژمێرێ کە چی کردووە و کارەکانیشی لەسەر ئەرزی واقعدا ھەبن، دەتوانێ بڵێ ملیۆن دەنگ زیاتر دێنم، ئەمە جیاوازییەکەیە کە لۆژیکی پارتی لەگەڵ حزبەکانی دیکەی عێراق دەردەخات، ئەمە پێشوەختە لە بانگەشە بردنەوەیە، دواتریش لە ئەنجامی ھەڵبژاردن بە کورسی و دەنگ سەرکەوتنە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP