دواین هەواڵ

پەیامى سەرۆک بارزانى هێز و شکۆ و ئیرادەى کوردستانە

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

4 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامە مێژووییەکەى سەرۆک بارزانى لە رۆژى 29ى12ى 2025 ، سەبارەت بە پۆستى سەرۆککۆمار ، وەرچەرخانێکى مێژووییە لە مێژووى پەیوەندییەکانى کوردستان و عێراق ، بۆ ئەو راستییەى کە چیتر سەرۆککۆمار نابێت وەک حزبێک مامەڵە بکات بەڵکو دەبێتە پارێزەرى مافەدەستورییەکانى کورد و نوێنەرایەتى راستەقینەى کوردستان بێت 

لە کاتێکدا بارودۆخى ناوچەکە بە قۆناغێکى گرینگ و هەستیاردا تێدەپەڕێت و دەخوازێت هەموو هێزولایەنەکانى کورد یەکهەوڵوێست بن، سەرۆک بارزانى پەیامێکى گرنگ و ستراتیژییە بۆ هەموو هێزولایەنە سیاسیەکانى کوردستان بەتایبەتى ، چونکە ئەم پەیامە ، ڕێگەچارەیەکى گرنگە بۆ نەهێشتنى ئەو بیروباوەرى هەندێک لایەن بەناوى پۆستى سەرۆککۆمارەوە دەیانەوێت وەک موڵکى خۆیان هەژمارى بکەن؛ سەرۆک بارزانى لە پەیامە مێژووییەکەى دا هەوڵدانێکى دیکەى مێژووییە بۆ ئەو راستییەى کە ئەم پۆستە ، پشکى گەلى کوردە ، لەماوەى 22 ساڵى رابردوو لایەنکێک وەک بەشى خۆى مامەڵەى کردوووە، بەڵام سەرۆک بارزانى ، توانى ئەو جۆرە باوەرە بگۆڕێت ، بۆ ئەوەى کە ئەم پۆستە پشکى کوردە نەک تەنها حزبێک ، دەبێ سەرۆککۆمار دەرخەرى ئیرادەى خەڵکى کوردستان بێت نەک تەنها بۆ بەرژوەندى حزب ولایەنێک 

پەیامە مێژووى و دیموکراسیانە و ئازادیخوازانەى سەرۆک مسعود بارزانى ، تەنها گڕێدراوى پۆست و پایەک نییە لە عێراق ، بەڵکو پەیامێکى نەتەوەیی و نیشتیمانییە بۆ هەر کەس ولایەنێک کە ئەگەر ویستى ئەوە بێت واتاى کوردایەتى و ماف و یەکسانى تێبگات ؛ ئەم پەیامە تەنها بۆ عێراق نییە بەڵکو بۆ ناوخۆى کوردستانیشە و بۆ ئەوەى لەمەودا هەر حزب و لایەنێک قەبارەى خۆى بزانێت ؛ دواى 33 ساڵ بەڕچاوگرتنى هەلومەرجى سیاسى و لە پێناو بەهێزکردنى پایەکانى کوردستانێکى بەهێزتر و ئەزموونى کوردستان ، لەماوەى چەند خوڵى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان وێراى ئەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە یەکەمى هەڵبژاردنەکان بووە لە ڕووى ژمارەى دەنگ و کورسیی بەڵام هەمیشە لە ماف و کورسى خۆى و دەنگدەرانى بە یەکێتیی و لایەنەکانى دیکە بەخشیووە ، ئەوەش وایکردووە ، ئەم لایەنانە پێیان وا بێت ، ئیتر ئەگەر لە هەڵبژاردن دەنگ و کورسى زۆریش نەهێنن ، ئەوا هەر دەبێت ، بە قەد پارتى  کورسى و مافى هەبێت 

بەتایبەتى لەدواى ڕووخانى ڕژێمى بەعس و هاتنەکایەتى عێراقى نوێ لە ساڵى 2003  و ئینجا چەند خوڵى هەڵبژاردن ، وێراى ئەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە یەکەم و پێشەنگ بووە ، پۆستە سەرەکییەکانى بەغدا بۆ هەر سێ پێکهاتەى کورد و سوننە و شیعە یەکلابووەتەوە ، بەڵام پارتى لەمەشەدا ئەم پۆستەى بۆخۆى وەک مافێکى رەوا وەرنەگرتووە بەڵکو بە یەکێتیی داوە ، ئەوەش وایکردووە ئەوانە بەخەیاڵى خاویان ئەوە پۆستێکە لە سەر ئەوان تاپۆیە و لەبیریان کردووە کە مافى کوردە نەک حزب و لایەنێک ، خۆ ئەگەر ماف بێت ، ئەوا مافى پارتییە وەک هێزى یەکەم 

سەرۆک بارزانى ، لە پەیامە مێژووییەکەیدا  بە راشکاوەى ئاماژەى بەو  راستییەدا ، پۆستى سەرۆک کۆمار  مەرج نییە بۆ پارتى و یەکێتى بێت ، ئەمەش ئاماژەیە بەو راستییە چیتر رەوایدان بە سەرۆککۆمار  لە حزبەوە نابیێت بەڵکو ئەو رەوایدانە لە پەرلەمان و نیشتیمانەوە دەبێت ، ئەمەش ئاماژەیە بەو راستییەى چیتر بەرژوەندییە باڵاکان وەک کاڵایەک مامەڵەى لەگەڵ ناکرێت ، کۆتایی بەو بەستەڵە دینێت کە چەندین ساڵە حزبێک پێیوایە پۆستى سەرۆککۆمار موڵکى حزبێکە ، ئەوەش دەرفەتێکە بۆ کەسایەتیییەکانى نیشتیمان و هێزولایەنەانى تر تا بەڕێگەى کۆدەنگى نیشتیمانییەوە ئەو بەرپرسیاریەتییە وەربگرن

ئەوەى دوێنى لە بەغدا سەربارەت بە پۆستى جێگرانى سەرۆکى پەرلەمان روویدا ، ئاماژەیەکى مەترسیدارى بەغدایە ، بە بەردەوامى سیاسەتى زۆرینە و پەیامەکەى سەرۆک بارزانى ، ئەو پیلان و لوغمانەى  بەردەم کوردستانى ئاشکرا کرد و پووچەڵکردەوە ، لە هەمانکاتیشدا  ، زۆر گرنگە  گەلى کورد و هێزە نیشتیمانپەوەرەکان لە ناوخۆى کوردستان  یەکریز و تەبا بێت و  ناکرێت چیتر  عێراقییەکان یارى دۆزى کورد و دەستوەردان لە نێوماڵى کورد بکات ، بەتایبەتى بەناوى پۆستى سەرۆککۆمار و جێگرانى پەرلەمان و بابەتى دیکەى تر ، چونکە لە رابردووش بینیمان ئەو گروپ و لایەنانە چۆن بەرێگەى بەکارهێنانى هەندێک لایەن چۆن هەوڵى تیێکدانى ئاشایشى نیشتیمانى ونەتەوەیی کوردستانیان دا و چەندین جاریش بە مووشەک و درۆن پەڵامارى بەرژوەندییە ئابوورییەکانى کوردستانیان دا .

ئێستا گشت هێزولایەنە سیاسییەکان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکى مێژوویی و نیشتیمانی دایە ، ناکرێت چیتر بەرژوەندى حزبى پێش بەرژوەندى نەتەوەییەکان بخرێت ، چونکە سەرۆک بارزانى ، هەمیشە شکۆ و تەبایی کورد مەبەستە نەک پۆست و پایە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP