دواین هەواڵ

سلێمانی لە ئەجندایی پارتی دا

‌ زانا توفیق بەگ

3 کاتژمێر پێش ئێستا

سلێمانی لە ئەجندایی پارتی دا
نووسینی / زانا توفیق بەگ
دەمەوێ بە پوختی ئەوە بڵێم ، لە دوای گوڕانکاری دەنگەکانی پارتی لە پرۆسەی پەرلەمانی    
کوردستان و پەڕلەمانی عێراقدا. شاری سلێمانی  لەلای پارتی  لە تاکتیەکەوەگوڕا بۆ ستراتیژ         بەتایبەتی لە بەرنامەی کاری حیزبی دا.
ئایا پارتی  لەچ دەرگایەکەوە دەیەوێت بگەڕیتەوە بۆناو قووڵایی خەڵکی ناڕازیی شاری سلێمانی ؟ 
هەندێ  تێڕوانین هەیە دەڵێن پارتی دەیەوێ لە  ڕێگای بەشێکی زۆری ئەو عەشیرەتانەی کە بڕوایان بە سیاسەتی یەکێتی نەماوە  پێان وایە یەکیتی تووشی  قەیران  سەرکردایەتی بووە توانایی      بەربەرەکانی سیاسی نەماوە لەگەڵ پارتی  بۆیە ئێستا پارتی کۆیان دەکاتەوە دەیانکات بەپارتی     وە هەوڵ ئەدات پێگەی حیزبی خۆیی پی بە هێز بکات .بووچوونی دووهەم  دەڵێن 
باس لە نزیك بوونەوەی بەشیکی زۆری نوخبەی دژە پارتی  دەکەن لە ڕابووردوودا  
لە ئیستادا تێگەیشتوون کە پێشتر بەشێک لە هێزە سیاسیەکان وەکو یەکێتی و گوڕان و                ئێخوانەکان سیاسەتیەکی پۆپۆلیستیان بەکاردەهێنا دژ ی پارتی هەتا ئەندازەیەک               سەرکەوتووبوون .
بەڵام  پێویستە بۆ هەر  لێکدانەوەیەک  پارتی  ژیرانە  خویندنەوەیەکی واقیعی بۆ مینتاڵتی        خەڵکی سلێمانی و ئەندامانی حیزبەکەی خۆیی بکات ..  بە دیدگای من ئەمە خاڵی وەرچەرخانی  پارتی دەبێت  بۆ داهاتووی حیزبی خۆیی  .هەتا بتوانێت  لە جوگرافیەی سیاسی سلێمانی        چالاکترو قووڵتر بیربکاتە وە دەسەڵاتی زیاتر بێ . چونکە هەلوومەرجی سیاسەتکردن لە             ناوچەیە ك بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە وە میکانیزمی کارکردنی حیزبابەتیش هەر جیاوازە ،                    
 
ڕواڵەتی سیاسەتکردن  بەشێوەیەکی دینامیکی  لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر دەگوڕێت . بۆ نمونە  دەکرێت لەشارێکی وەکو سلێمانی بەکارهێنانی هەندێ زاراوەیی میللەیی زۆر ئاسایی بێت بەڵام لەشارێکی وەکو دهۆك عەیبە بێ. بە پێچەوانەوە  لەشارێکی وەکو هەولێر زیاتر بەشارێکی مەڵتی    کەڵچەر طقوسی دینی ناسراوە،  بەڵام لەشاێکی  وەك سلێمانی  بایەخ بە طوقسە دینیەکان       نادرێت ئەتوانم بڵێم   هەر شارەو بەئاکارێکی سونەتەیی خۆی ناسراوە پێویستە رێزو بەهای        تایبەتی بۆ دابنرێت. لێرە گرنگەتێگەیشتن لەو جیو سیاسیە  شارەکان بۆ بردنەوەی یاریەکە  ،   چونکە  هەندێ کەسی سیاسی هەمیشە باس لە دابەشبوونی ناوچەکە دەکەن لەڕووی           ئیقلیمی و   تەنانەت نێودەوڵەتی  . ئاوا وێنەی دەکەن ،  رێگری کردن لە فراوان بوونی  پارتی لە سلێمانی     پەیوەندی بەم  دابەشکاریەی هەرێمایەتیەوە هەیە   . من پێچەوانەی ئەو بووچوونەم ڕاستە    ئەتوانم بڵێم   تا  ئەندازەیەك ئەم  ئاڕگومینتە ڕاستی  تێدا ی . بەڵام فیگەری        سیاسی رۆڵێکی گرنگ   دەبێنێت   لەفراوانبوون و کەم کردنی دەنگ ، بۆ نمونە پارتی   پێشهاتنی   ئەدەهەم   بارزانی دەنگەکانی زیاتر لە هەشتاوپێنج هەزار دەنگ بوو.بەڵام بە هۆی کورتبینی سیاسی  تێنەگەیشتن   لە دۆخی سیاسی  ناوچەکە ، و ەبەکار‌‌هێنانی سیاسەتی   فیرعەونی و      لووتبەرزی    ئەو زادە   بەشێکی زۆری دەنگەکانی پارتی  لەدەستدا ، وە بوونە    قوربانی ئەو      ڕێچکە سیاسیە   خراپەی  ئەدەهەم بارزانی .
هەموو ‌هەڵەیەکی سیاسی قابیلی ڕاستکردنەوە و گفتوگۆکردنە لەسەر شێوازی ڕاستکردنەوە،
بۆ نمونە پارتی لە ئێستا هەوڵی داوە لەڕێگای گوتارێکی جیاوازەوە دەسەڵاتی 
قەڵەمڕەویی خۆیی زیاتر بکات لە سلێمانی  ، نزیک بوونەوە لە بەشێکی زۆری ئەو
نوخبە  سیاسیی و ڕۆشنبیریەیی کە پێشتر ، وێنەیی پارتیان بە هێزێکی کۆنەپارێزو پاشکەوتوو
وێنا دەکرد بەڵام لەدوای کۆمەڵی هەڵەی ستراتیژی یەکێتیوهێزەکانی بەناو ئوپزسیۆن و بەتایبەتی
ئیخوانیەکانی کوردستان ، ڕەوتی گەشەکردنی پارتی و ئاستی تێگەیشتنی هاونیشتمانی لە شاری
سلێمانی گوڕا بەرامبەر بە پارتی ، لە ئێستادا دەرفەتێکی گەورە بۆ پارتی  لەسلێمانیدا دروستبووە
کە بتوانێت کێبڕکێ هێزی یەکەم دووهەم بکات  لەسەر ئاستی شارەکە  بەتایبەتی لە دوای      سەر کەوتنی  بەربژێرەکەی پارتی لە پەڕلەمانی عێراقدا .


  
        

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP