دواین هەواڵ

شەڕی یەکلایکەرەوەی نێوان ڕوسیا و جیهان!

‌چاپوك سەید عومەر

01/03/2022

یابان دژی ڕوسیایە و داوای دورگەکانی کوریل دەکاتەوە کە لە جەنگی جیهانی یەکەم لە ڕوسیای ستاندەوە وەجەنگی جیهانی دووەم دۆڕاندیەوە .

کالینینگڕاد کەدەکەوێتە نێوان پۆلۆنیا و لیتڤیا، ڕوس لەجەنگی یەکەمی جیهانی یەکەم بەئەڵمانیای دۆڕاند و لەجەنگی جیهانی دووەم بردیەوە.

دوورنیە تایوانیش بێتەوە ناو باسەکەو وڵاتیدیش زۆر هەبی بەدوای کۆنە قەرز بگەڕێ .

وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت ناتۆ دەیەوێ تۆڵەی سۆڤیەت و حیلفی وارشۆ لە ڕوسیابکاتەوە، ڕوسیا دەیەوێ دەرسێک بەناتۆبدات لێینزیک نەبێتەوە.

هەموو تەپڵ لێدانی شەڕەکە بەشەڕەکانی پێش هەردوو جەنگی جیهانی سەدەی پێشوو دەچێ .

بەر لە ساڵی دووهەزار ناتۆ 16 دەوڵەتبوو، ئێستا گەیشتۆتە 30 دەوڵەت ئەندامە نوێیەکان لەکەمپی سۆسیالیستی کۆنن، هەموو دەوڵەتەکان ئەوروپین هەربۆیەشە ڕوس دەپرسێ لەدژی کێ یەکدەگرن ئێستا دەوڵەتانی بەڵتیک وا خەریکن ڕێگە بەخۆبەخشەکانیان دەدەن بچن لەئۆکڕاینا لەدژی ڕوس بجەنگن، دوورنیە موسڵمانە توندڕەوەکانی کەلەدژی ئەرمینیا جەنگان لە سوریا و عیراق و چاد سەنگەربگوازنەوە بۆ ئۆکڕاینا.

ئەوروپا وا خوێندکارە ڕوسەکان دەردەکات، بایکۆتی وەرزشوانی ڕوسدەکەن دوورنیە جالیەی ڕوسیش دەرکەن بەهەرناوێکبێت، واپێدەچی ئەودەوڵەتە ئەوروپیانەی لەناتۆشنین بچنە ناو ناتۆ یان ڕاستەوخۆ یارمەتی ئۆکڕاینابدەن.

لەلاکەیترەوە مێدڤێدەڤ کەبە مەدەنیەکانی ( سڤیلیکۆف) دەناسرێن بەتەواوی پشتگیری بەهێزەکان ( سیلیکۆڤ ) دەکەن کەپوتین لەلوتکەیانە، بەگوێرەی هەواڵەکان مێدڤێدەڤ دەڵێ؛ هەموو سەفارەتەکانی ڕۆژئاوادەرکەن و پوتین چەکی ئەتۆم ئامادەدەکات هاوشێوەی ئەمریکا چۆن لەسەردەمی سەرۆک کیندی لەکێشەی کوبا هەڕەشیکرد . هەموو دیاردەکان دەیسەلمێنێ تەپڵی شەڕێکی گەورە هاوشێوەی هەردوو جەنگە گەورەکەی سەدەی پێشوو لێدەدەن .
ئەگەر لەوشەڕە ڕوس سەرکەوێ هاوسەنگی هێز لەدونیا دەگۆڕێ، ئەگەر ڕوسیاش بدۆڕێ لەوجەنگە دوورنیە پارچەپارچەبکرێ.

بۆ زانینی خوێنەرانی کورد پێکهاتەی ئیداری ڕوسیا بەوشێوەیە؛

ڕوسیا 21 جمهوریەتە و چواریان موسڵمانن، تاتارستان، بشکورستان، داغستان، چیچێنیا، 6 هەرێم و 49 ئیقلیم و 2 هەرێمی فیدڕاڵی و 10 ناوچەی ئۆتۆنۆمی کە یەکێکیان یەهودیە، کەهەموو دەکاتە 89 بەشە، 130 قەومیاتی تیادا دەژی .

دواجار من وای بۆدەچم ئەگەر شەڕەکە بەردەوامی هەبێ، ئەنجامی شەڕەکە، کوبا پاشابێ لەچاو ئۆکڕاینا، ئەگەر شەڕەکەش تەشەنەبکات و جیهانبگرێتەوە، ئەوە لەپێش چاوی هەموومانە چی ڕوودەدات، ڕوسیا ئامادەیی خۆی بۆ هەموو زیانێک دەربڕیوە، تەنها ڕێگری لە ئۆکڕاینابکات بچێتە ناو ناتۆ، شەڕی ئەوڕۆی پێ لەسبەینێ باشترە.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP