بڕیاری حزبی کرێکارانی کوردستان بۆ هەڵوەشانەوەی خۆی و داناندنی چەک، گۆڕانکارییەکی مێژوویی پێک دەهێنێت کە لەوانەیە سیمای ناوچەکە بگۆڕێت. ئەم هەنگاوەی کە هەولێر بە خێرایی و سەرنجڕاکێش پێشوازی لێکرد، دووبارە هاوکێشە هەرێمایەتیەکان دادەڕێژێتەوە، و دەرگا بۆ قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندیەکان دەکاتەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، و رۆڵە سیاسی، ئابووری و ئەمنیەکان دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
هەرێمی کوردستان، بە سەرکردایەتی نێچیرڤان بارزانی، پێشەنگ بوو لە پێشوازیکردن لە بڕیاری حزبی کرێکارانی کوردستان بۆ ھەڵوەشانەوە، ئەم پێشوازیکردنە تەنها بەیاننامەیەکی سیاسی نەبوو، بەڵکو دەربڕی بۆچوونێکی تەواوی بوو کە بارزانی بۆ ساڵان پەیڕەوی دەکرد، کە بریتی بوو لە چەسپاندنی سەقامگیری هەرێمی لە ڕێگای دیالۆگ و کۆتاییهێنان بە ناکۆکیە چەکدارەکان.
سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە هەنگاوە ئەرێنیەکانی پەکەکەی کرد، و جەختی کردەوە کە ڕووکردن بەرەو ئاشتی لە بەرژەوەندی هەمووان دایە
نێچیرڤان بارزانی، کە بۆچوونێکی ڕوونی بۆ ئاشتی هەرێمی هەیە، لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردەوە کە بڕیاری حزبی کرێکاران هەنگاوێکی چارەنووسساز دەبێت کە پەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە، و پەیوەندیەکانی نێوان کوردستانی عێراق و تورکیا دووبارە داڕێژێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە "پیشەگەیشتوویی سیاسی"ی دەربڕدراو لە بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەکرێت ببێتە بنەمایەک بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە کە بگاتە ئاشتێکی بەردەوام. ئەم پەیامە هاوئاهەنگ دەبێت لەگەڵ ڕوانگەی ستراتیژی بارزانی کە لەسەر بنەمای سەقامگیری درێژخایەن بنیات نراوە، نەک تەنها هێورکردنەوەیەکی کاتی.
بۆ ماوەیەکی درێژ، نێچیرڤان بارزانی بۆچوونێکی تایبەتی هەبووە سەبارەت بە پرسی کورد، لای ئەو، هەڵوەشانەوەی حزبی کرێکاران دووبارە هاوکێشەی هاوسەنگی نێوان کوردەکان و تورکیا دادەڕێژێتەوە، و کەشێکی گونجاو دروست دەکات بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیە ئابوورییەکان، و دەرگا دەکاتەوە بۆ ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخان.
ئەم بۆچوونەی بۆ کاک نێچیرڤان تازە نیە. لە زۆر بۆنەدا، بارزانی جەختی کردووەتەوە کە چارەسەری ئاشتیانە تاکە هەڵبژاردەیە کە دەتوانێت کوردەکان بگەیەنێتە دەسکەوتە سیاسی و ئابوورییەکان بەبێ بەفیڕۆدانی سەرچاوە مرۆیی و سەربازیەکان.
بڕیاری حزبی کرێکاران بۆ هەڵوەشانەوەی ژێرخانی سەربازی هات وەک دەرفەتێکی زێڕین بۆ گۆڕینی ئەم بۆچوونە بۆ ڕاستیەکی بەرچاو. بارزانی دەیەوێت ئەم ساتەوەختە بکاتە خاڵی دەستپێک بۆ قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندیەکان لەگەڵ ئەنقەرە، کە پشت دەبەستێت بە گەشەی ئابووری و سەقامگیری ئەمنی.
دەبینین کە هاوئاهەنگی نێوان هەڵوێستەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی پیشان دەدات کە پلانێکی یەکگرتووی کوردستانی هەیە بۆ ئاراستەکردنی دیمەنەکە بەرەو سەقامگیری هەرێمی، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی هەرێم بکات و رۆڵی وەک یاریکەرێکی سەرەکی لە دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی هاوپەیمانیە هەرێمیەکان بچەسپێنێت.
سەبارەت بە ئەگەرەکانی دوای جەنگ، چەند دیمەنێکی چاوەڕوانکراو هەن:
1. سەقامگیری ئەمنی:
• چوونە قۆناغێکی سەقامگیری ئەمنی دوای لاوازکردنی کارە چەکدارییەکان.
• کەمکردنەوەی تەنگژەکانی سنووری لەگەڵ تورکیا، و کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی نوێ.
2. ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان:
• بەکارهێنانی ئەو سەرچاوانەی لە پێشتر لە ناکۆکیدا بەفیڕۆ دەچوون بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان.
• بەهێزکردنی هاریکاری ئابووری لەگەڵ تورکیا وەک بەشێک لە پلانی نێچیرڤان بارزانی بۆ گۆڕینی کوردستان بۆ ناوەندێکی بازرگانی هەرێمی.
3. رۆڵی هەرێمی کوردستان:
• دووبارە داڕشتنەوەی رۆڵی سیاسی هەرێمی کوردستان وەک ناوبژیوانێک لە نێوان لایەنە کوردیەکان و تورکیا بە سەرکردایەتی نێچیرڤان.
• بنیاتنانی پەیوەندی نوێ لەگەڵ ئەنقەرە لەسەر بنەمای ئابووری و ئەمنی بەجیای ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی.
هەڵوەشانەوەی حزبی کرێکارانی کوردستان و داناندنی چەک هەنگاوێکی مێژوویی یە، بەڵام تەنها دەستپێکی ڕێگایەکی درێژی گۆڕانکاریەکان دەبێت لە دیمەنی سیاسی هەرێمیدا.
نێچیرڤان بارزانی تێدەگات کە ئەم ساتەوەختە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ بەدیهێنانی ئەو بۆچوونەی کە هەمیشە هەوڵی بۆی داوە: هەرێمێکی سەقامگیر لە ڕووی سیاسیەوە، سەرکەوتوو لە ڕووی ئابوورییەوە، و کاریگەر لە ئاستی هەرێمیدا.
لە ناو ئەم گۆڕانکارییەدا، نێچیرڤان بارزانی وەک بیرمەندێکی ستراتیژی بۆ ئاشتی لە عێراق و دەرەوەی عێراق، ھەمیشە ھەنگاوەکانی جێگەی ئومێدن.