وەکو بینیمان پرۆسەکە زۆر بە وریایی ئەنجام درا، لەژێر چاودیریی توندیی ئەمنی و هەواڵگریی، ئەمەش ئاگایی بەرزی ئەمنی یان پیشان دەدات.هەروەها دسپیلن و پرۆتوکولی پرۆسەکە لایەنێکی گرنگی پرۆسەکە بوو، هەر لە هەلبژاردنی ناوچەکە، جل و بەرگی گەریلاکان تا هاتنی گەریلاکان بۆ شوێنی دیاریکراو،هەلبژاردنی گەریلاکان، و گەڕانەوە بۆ چیا، چون بە گشتی پرۆسەکە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە چاودیریی دەکرین لە گرنگترین خالەکانی پرۆسەکە ؛
-سووتاندن بەمانای هەرکاتێک توانایی گەڕانەوەیان هەیە بۆ ململانی و بەرخودانی چەکداری.
-ڕاگەیاندنی گۆڕانکاری لە ستراتیژیدا ، گواستنەوە لە سەربازیی بۆ سیاسی.
-پاراستنی هیبەت، غرور و کەرامەتی سیاسی و سەربازیی خۆیان.
-کۆتایی هێنان بە قۆناغی بەرخودانی چەکداری و بە ئێراد و بڕیاری خۆیان. سۆتاندنی چەکەکان بە دەستی خۆیان!.
-دەستیک پەیامی ئاشتی و دەستیک چەک.
-نەبونی متمانە بە دەوڵەت . نیگرانی گەریلاکان .
-جەختکردنەوە لەسەر هاوکاری کردن لەگەڵ ئاکتەرە سەرەکیەکانی پشت پەردەی بەشداریی پرۆسەکە.
-هەوڵدان بۆ پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی خۆیان لە ناوچەکەدا.
- تەسلیم کردنی چەک زۆر جار بە واتایی شکست لێک دەدرێتەوە. بەڵام سۆتاندن بە واتای سەربەخۆیی سیاسی و ئێرادی سیاسی دێت، لە بەرامبەر دەولەت و ئاکتەر نێودەولەتیەکانی تر.بەو واتاییەی لەژێر هیچ فشاریکدا ئەوە نەکراوە.
-لەڕووی ئەمنی و هەواڵگرییەوە: لەوەیە ببێتە هۆکاری ئاشکرابوونی زانیاریی هەستیاری سەربازیی، ئەمنی و هەواڵگریی ، بۆ نموونە لەوەیە چەکەکان لەلایەن خودی گروپەکەوە دروست کرابن، دەستکاری کرابن، و تەسلیم کردنیان دەتوانێت زانیاری گرنگ بدات.
-یا ئاشکراکردنی سەرچاوەی چەکەکان، تەسلیمکردنیان دەتوانێت تۆڕەکانی پشتیوانی گروپەکە ئاشکرا بکات یا لەوەیە لە دەولەتیکی تایبەتەوە دروستکرابن سەرچاوەکەیان ئاشکرا بێت.زانیاری دەربارەی وڵات یان کۆمپانیای بەرهەمهێنەر، ڕێگەی کڕین و فرۆشتن، و ڕێگای قاچاخ کە چەکەکانیان لیوە دەست دەکەویت.
-هەندێک چەک ژمارە یان کودیان هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ بەدواداچوونی ناسینەوەی ئۆپەراسیۆنەکان.
-یا دەکرێت زانیاری دەربارەی بنکەکان، کۆگاکان، یان تەنانەت فەرماندە سەرەکییەکانی ئاشکرا بکات.
- بۆ نموونە بوونی پەنجەمۆر، دی ئێن ئەی، یان هەر ئاماژیکی دیکەی گەریلاکان یا فەرماندە سەرەکییەکانی گرۆپەکە لەسەر چەکەکان ئاشکرا بکات.