دواین هەواڵ

کورد میلەتێکی بێ پشت و پەنایە

‌ئەسرین عاسی شوانی

9 کاتژمێر پێش ئێستا

مێژوو ئەوەی سەلماندوە کە هەر کاتێک گەلی کوردو لایەنە سیاسیەکانی یەک ڕیزو تەباو یەک گوتار بوبێتن،توانیویانە بەسەر مەترسی دارترین قەیرانەکان و گۆڕانکاری و تەنگێژەکان دا سەرکەوتو بن و ئەو دۆخە تێپەڕینن کە ناوچەکەو بارودۆخی کورد دەخاتە لێواری مەترسییەوە،نمونە لەکاتی ڕاپەڕینی گەلەکەمان لە ساڵی ١٩٩١دا کە هەموو لایەنە سیاسیەکان لەژێر چەتری بەرەی کوردستانی دا توانیان بە هاوکاری خەڵی ڕاپەڕیوی کوردستان ڕاپەڕین بێتە بەرهەم و کورد لە مێژووی عێراق دا دامو دەزگانی ڕژێمی بەعس دابماڵێ،بۆیە لەم کات و ساتەدا کە عێراق بە هەرێمی کوردستانیش و ناوچەکە بە گشتی لە لێواری مەترسی شەڕو ئاڵەنگاری دایە،بە تایبەت دوای کەوتنەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل وئێران لە لایەک ،جگە  لەژێر ناوی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق و سوریا بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاو ئیسرائیل، حوسیەکانی  یەمەنیش کە هەر وەک وەکیلی ئێران ئیدامەی پەلامارەکانی دەدات ئەوەمان پێ دەڵێت کە ناوچەکە نزیک بوەتەوە لە کوڵان خەریکە بە تەواوەتی لە دەست دەردەچێ،

بە تایبەت دوای پەلامارە گۆڕینەوەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر سەروەری یەکتر،ئەم روداو گەلانە ئەوەمان پێ دەڵێ کە ناوچەکە لە شەڕێکی ناوچەیی سەخت نزیک بوەتەوە،داگیرسانی ئەو شەڕەش هەر ئاوا شەڕێکی ئاسایی نابێت ئەگەری گۆڕینی نەخشەی ناوچەکەی لێ دەکەوێتەوە بەتایبەتی کە ئێران هەرەشەی جددی بوو بۆسەر ئەمریکاو ئیسرابێل بەوەی کە ئێران نزیک بۆتەوە لە پیتاندنی  چەکی ئەتۆمی بۆیە ئەمریکاو ئیسرێیل نایانەوێت ئێران ئەو چەی بەدەست بێنێت چونکە دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ڕۆژڵاتی ناوین ،بۆیە دەبێ کورد و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان چی بکەن و لە ئامادەسازی چی دا بن لە ئەگەری ئەو شەڕەی ناوچەکە بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە چاوەڕوانی دان،هەر وەک زۆر لە چاورێرانی سیاسی پێیان وایە ناوچەکە لەژێر گۆڕانکاری نەخشەی سیاسی دان ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن ئیسرائیلەوە نەخشەی ڕێگای داود نمایش دەکرێت لەم تەوقیتەدا کە هەموو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە بۆنی شەڕی لێ دێت لە ئەنجامی هەڵگیرسانی شەڕی ئێران و فراوانبونی سنوری شەڕەکە بۆ ناوچەکە کە هەموو ئەو جموجوڵە سەربازیانە جێ پەنجەی ئێرانی دوژمنی سەرسەختی ئیسرائیل و ئەمەریکای لەسەرەو،ئێران ڕاستەوخۆش تێکەڵی یاریەکە بوە،

ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەچن ناوچەکە لە ئەنجامی ئەو پریشکانە ببنە مەیدانێکی شەڕی سەرتاسەری و فراوان،ناوچەی شەڕیش بکەوێتە بەر گۆڕینی نەخشەی سیاسی،کە هەرێمی کوردستانیش لە نێو دڵی ئەو ڕوداوانەیە دەبێ چی بکات،لایەنە سیاسیەکان لە جێگای پەرتەوازەیی ناکۆکی نێوانیان پەنا بۆ کام ئەگەر بەرن،بەڕاستی ئەگەر سەیری ئەگەرە چاوەڕوانکراوەکان بکەین ئەمڕۆ کورد لە هەموو کاتێ زیاتر پێویستی بە یەک ڕیزی و ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی خۆیەتی،پێویستە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لەم ساتە تەمومژاویەدا یەک هەڵوێست و یەک هێزو گوتار بن بۆ هەر ئەگەرو گۆڕانکاریەک کە بێتە پێشەوە،چونکە ئەگەر لە ئێستاوە ئامادەگی ئەو ئەگەرە چاوەڕوانکراوانە نەبێت زەرەرمەندی یەکەم لە ناوچەکە گەلی کورد دەبێت ،چونکە کورد میلەتێکی بێ قەوارەو بێ پشت و پەنایەو،

لایەنە سیاسیەکانیشی پەرتەوازەو ناکۆک و هەر یەکە بە جۆرێ شەنی خۆی دەکات،بۆیە گەر بەم میکانیزمەی ئێستا هەنگاو بنێن لە ڕودانی ئەو شەڕەی کە خەریکە ناوچەکە دەگرێتەوە گەلی کوردو لایەنە سیاسیەکانی وەک و ئاردی ناو دڕکی لێ دێت سەدان ساڵ دۆزەکەمان بۆ دواوە دەگەڕێنێتەوە،بۆیە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەبێ پەلە بکەن لە ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی خۆیان و هەموو لایەنەکان کوردانەو بە ئایدۆلۆژی کوردایەتی دور لە ڕەنگەکان و بیرکردنەوەی تەسکی حیزبایەتی دەست لەنێو دەستی یەک بنێن تا بتوانن ئەو مەترسیانە تێپەڕێنن کە بەردەم ماڵی تاک بە تاکی گەلەکەمانی تەنیوە و خەریکە وەیشومەی مەترسی لە دەرگامان دەدات،گەر ئەوە نەکەین خۆێنی شەهیدانی گەلەکەمان بە فیڕۆ دەڕوات و قەزێکەشمان چەندین ساڵ بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP